مەحەمەد حەسەن ناتبینم كلیپ دەكا

مەحەمەد حەسەن ناتبینم كلیپ دەكا
هونەرمەند (مەحەمەد حەسەن) پێی ڕاگەیاندین "لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا یەكەم گۆرانی خۆم بە ناوی (ناتبینم) بە شێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاوكردەوە، ئەم گۆرانیە تێكستی (سامی سەباح)ە و ئاوازی (تەمەن سەید ئەحمەد)ە و دابەشكردنی میوزیك لە لایەن (ڕێناس كورداخ)ەوە لە ستۆدیۆی (ڕۆژ)ئەنجامدراوە."
لە بارەی كاری كلیپەوە (مەحەمەد) دەڵێت "كامێرا و دەرهێنانی (سامی سەباح)ە، مۆنتاژ (كاروان زامدار)ە، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)ە، جلوبەرگ و میكیاژ (ئەندام جەمال)ە، شاریۆ (ڕەوەند ئەمجەد و وریا شێرزاد)ە، ڕووناكی (فورات و تەنەر)ە، بەڕێوەبەری بەرهەم (سامی سەباح)ە. زۆر سوپاسی (كۆمپانیای كۆك، بەفرین سیتی، كەنار باسا، گۆڤەند نورەدین) دەكەم كە هاوكاری زۆریان كردین لە بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆكلیپە."
ئەم كلیپە لە بەرهەمهێنانی (AVA Production) و مەحەمەد حەسەنە، هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەشبكەین.

فۆتۆ: سامی سەباح
Top