بۆ یەكەمجار که‌یوان ساکت و سامان ئیحتشامی لەكوردستان كۆنسێرت دەگێڕن
له‌م ئێواره کۆنسێرته دا چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی گه‌وره هونه‌رمه‌ندای جیهانی وه‌ک ( مۆزارت و برنشتاین وبرامس) له‌به‌رگێکی نوێ‌دا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ند کارێکی ده‌گمه‌نی که‌یوان ساکت و چه‌ند میلۆدیه‌کی فۆلکلۆری ڕه‌سنی کوردیش ، به ئامێری تار و پیانۆ ده‌بن به چه‌پکه گوڵی دیاری و یادگاری بۆ شاری سلێمانی و هه‌رێمی کوردستان.
شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند ( که‌یوان ساکت) تائێسات له ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وڵاتانی دونیادا کۆنسێرتی تایبه‌تی سازکردوه، ئه‌مه یه‌که‌م جاره دێته وڵاتی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، سه‌نته‌ری هاوبه‌شیی لوڕیش به‌م بانگهێشتکردن و ڕێکخستنی ئه‌م کۆنسێرته بۆ ناوبراوان ده‌یه‌وێت خزمه‌تێک به هونه‌ری موزیکی کوردی بکات و جه‌ماوه‌ری خۆشمان به‌و کاره جیهانیانه ئاشناتربکات و ببێت به پردێکی به‌تینی په‌یوه‌ندیبێت له نێوان هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، به‌وئومێده‌ی به‌ردێک بخاته سه‌ر دیواری ته‌لاری هونه‌ری مۆزیکی کوردی.
بەرهەمەكان
بەشی یەكەم
كەیوان ساكت ..........تار
• تاك ژەنی سێ تار كەیوان ساكت
بەشی دووەم
كەیوان ساكت .......تار
سامان ئیحتیشامی..........پیانۆ
• بنت شەلیبە ئاوازی فۆلكلۆری لوبنانی
• سەمای ئەندەلوسی روبن شتاین
• مارشی تورك مۆزارت
• چارداش مونتی
• سەمای هەنگاری ژمارە 5 برامس
بەشی سێ یەم
كەیوان ساكت .......تار
سامان ئیحتیشامی..........پیانۆ
* ئەفسوس كەیوان ساكت
* راپسودی چارگاه كیوان ساكت
* یادگاری خون كەیوان ساكت
* غەم و شادی كەیوان ساكت
* گوڵا نیشان فۆلكلۆری كوردی
*ئامان هەی ئامان فۆلكلۆری كوردی