شاجوانی هه‌رێمی کوردستان: هه‌فته‌ی داهاتوو به‌یه‌کجاری ده‌گه‌ڕێمه‌وه کوردستان
شێنێ عه‌زیز دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج، دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مین جار وه‌کو شاجوانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشان کرا، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌یه‌کجاری ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی کوردستان و له هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: زۆر که‌س لێم ده‌پرسێت ده‌گه‌ڕێیته‌وه کوردستان، به‌ڵێ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌یه‌کجاری ده‌گه‌ڕێمه‌وه کوردستان، دڵخۆشیی من ئه‌مڕۆ له دوو لایه‌نه‌وه‌یه، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه من ده‌توانم خزمه‌تی وڵاته‌که‌م بکه‌م، به‌و شاڵه‌ی له‌ملمه که نووسراوه شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی2012 رێگه‌م دراوه خزمه‌تی وڵاته‌که‌م بکه‌م.
روونیشی کرده‌وه: ئه‌م شاڵه‌ی ملم ته‌نها هی من نییه، هی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه، من نامه‌وێت یارمه‌تیی من بده‌ن ده‌مه‌وێت یارمه‌تیی شاجوانی کوردستان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان پێش که‌وێت، هه‌موو وڵاتان شاجوانی هه‌یه پێویسته کوردستانیش شاجوانی هه‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌موومان هاوکاری شاجوانی کوردستان بکه‌ین، من ده‌چم بۆ هه‌موو وڵاتێک جوانی و کلتووری کوردستان به هه‌موو جیهان ده‌ناسێنم، من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بووم ببم به شاجوانی کوردستان.
زیاتر گوتی: پلانمان هه‌یه بۆ ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌مساڵ ده‌مانه‌وێت هه‌ولێر بکه‌ین به پایته‌ختی شارێکی جوان، من هه‌موو توانای خۆم ده‌خه‌مه ئه‌و کاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر وه‌کو پایته‌ختانی جیهان بناسرێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
سێنێ عه‌زیز راشیگه‌یاند: من ته‌نها یه‌ک دیمانه‌م کردووه، هیچ دیمانه‌یه‌کی ترم نه‌کردووه، زۆر شت به‌ناوی منه‌وه گوتراوه که هه‌ر ئاگاداریش نیمه، سایتی لڤین چه‌ند قسه‌یه‌کی منی بڵاوکردۆته‌وه که گوایه من قسه‌م به ناوچه‌یه‌کی کوردستان گوتووه، من قسه‌م به هیچ ناوچه‌یه‌کی کوردستان نه‌گووتووه، چونکه من کوردم.