سیلین دیۆن گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی داغ كرد

سیلین دیۆن گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی داغ كرد
دادگایه‌كی شاری تۆلۆزی فه‌ره‌نسی بڕیاریدا گۆڤاری (ICi)ی فه‌ره‌نسی به‌ بڕی 8000 یۆرۆ سزا بدات وه‌ك قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ بۆ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كه‌نه‌دی و جیهانی سیلین دیۆن دوای ئه‌وه‌ی مافی سیلینیان پێشێل كردبوو.
پێشتر سیلین دیۆن له‌ رێگای پارێزه‌ره‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی داوای بڕی 100 هه‌زار یۆرۆی كردبوو وه‌ك قه‌ره‌بوو به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌وت له‌ ئه‌نجامی وتارێك كه‌ له‌ ساڵی 2010 له‌ گۆڤاری ناوبراودا بڵاو كرابۆوه‌ و باسی له‌ ژیانی تایبه‌تی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد بوو.
دادگای شاری تۆلۆز ملكه‌چی داواكه‌ی سیلین نه‌بوو و گۆڤاری ناوبراوی به‌ بڕی ته‌نیا 8000 یۆرۆ سزادا، شایه‌نی وتنه‌ گۆڤاری ICi له‌ ساڵی 2010 وتارێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا باسی له‌ ژیانی تایبه‌تی سیلین كردبوو به‌تایبه‌تی سكپڕییه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ری مردنی كۆرپه‌كه‌ی و ئه‌و دێڕه‌ی كه‌ سیلین و هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر توڕه‌ كردبوو ئه‌وه‌ بوو: سیلین له‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌، پزیشكه‌كانیش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی نه‌مرێت، چونكه‌ ته‌ندروستیی زۆر خراپه‌.
Top