گۆرانیبێژه‌كه‌ی‌ (البرتقاله‌) كۆچی دوایی كرد

گۆرانیبێژه‌كه‌ی‌ (البرتقاله‌) كۆچی دوایی كرد
سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری به‌غدا، گۆرانیبێژی عیراقی، عه‌لا سه‌عد له‌ته‌مه‌نی‌ 45 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، ئه‌ویش پاش ململانێ له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی‌ كوشنده‌دا.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (عه‌مون)، عه‌لا سه‌عد به‌هۆی سستیی گورچیله‌ و گیرانی‌ بۆرییه‌كانی‌ دڵییه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا و به‌وه‌ ناوبانگی ده‌ركرد، كه‌ گۆرانی‌ البرتقاله-ی كلیپ كرد.

مردنی‌ عه‌لا سه‌عد دوای‌ ساڵێك له‌ مردنی‌ براكه‌ی‌ به‌ناوی‌ وه‌حید سه‌عد-ه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.خەندان
Top