زاگرۆس دەنگبەرزدەكاتەوە

زاگرۆس دەنگبەرزدەكاتەوە
كچە هونەرمەند زاكرۆس جەبار لە منداڵیەوە خولیای كاری هونەریهەبووە و هەوڵیداوە بەشداری چالاكیە هونەرییەكان بكات و خۆی لە بواری هونەردادروست بكات، لە ساڵی 2008 كۆرسی فێربوونی گۆرانی وتنی وەرگرتووە لەلایەن هونەرمەند(عیماد محەمەد)ەوە. لە ساڵی 2009ەوە دەستی بەكاری شانۆیی كردووە. لە وڵاتی هۆڵەندابەشداری چەندین شانۆگەری كردووە، دیارترینیان شانۆگەری "بێسنور"ە،هەروەها بەشداری لە كورتە فیلمێكی

هۆڵەندی كردووە بەناوی ( كۆنتڕۆڵی گشتی ) ئێستاش خەریكیبەرهەمێكی گۆرانیە بەناوی ( ڕەنگین ) كە بەنیازە لەهاوینی ئەمساڵ بڵاو بكاتەوە . زاگرۆس لەلێدوانێكدا سەبارەت دواین كارە تازەكەی خۆیووتی " دوای ئەوەی كۆتایم بە بەكلیپكردنی بەرهەمی(ڕەنگین ) هێنا كە لەتێكستی باوكمەوە ئاوازەكەشی هی خۆمە كاری میوزیكیشی لەلایەن(پاڤێڵ سەرهەنگ) بۆكراوە، بەنیازم لەماوەیەكی نزیكدا بڵاوی بكەمەوە . زاگرۆس پێی وایە لەم ماوەیەی كەبەخوێندن خەریك بووە كێشی لەشی زیادكردوەو دەڵێت " لەگەڵ ئەوەی كە بەخوێندنسەرقاڵ بووم بۆ ماوەیی چوار ساڵ و هەروەها بۆماوەیی سێ ساڵیش لەهەمان كاتیشدا كاری شانۆم دەكرد،زۆر ماندوو بووم و كیشی لەشم زیادی كرد . دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەكەم و پلەیەكیباشم بەدەست هێنا لەبواری شانۆدا . ئێستا دەستم كردوە بەوەرزش كردن ئەمەوێتبگەرێمێەوە سەر كێشی جاران هەفتەی چوار رۆژ وەرزش دەكەم بۆ ماوەی سێ كاتژمێربەبەردەوامی هەموو جۆرە وەرزشێك دەكەم لەگەڵ مامۆستایی وەرزشی .

ئەو خانمە هونەرمەندە ئاماژە بەوەدەدا،كە لەكاتی توڕەدەبێتدڵی نایەت قسەی خراپ بڵێت، بۆیە تەنیا دەنگك بەرزدەكاتەوەو دوای هێواش دەبێتەوە .
Top