شاهرووخان لەسەر جگەرە دادگایی دەكرێت

شاهرووخان لەسەر جگەرە دادگایی دەكرێت
لەبەر ئەوەی خۆی بۆ نەگیرا و بەردەوام بوو لەكێشانی جگەرە، لەشوێنێكی گشتی هیندستان شاهروخانی ئەكتەری ناوداری بۆلیۆد دەستبەسەر كرا.
لەم بارەیەوەی ڕۆژنامەی(تایمز ئۆف ئیندیا) ئاشكرای كرد لەكاتی ئامادەبوونی بۆ بینینی یارییەكی كرێكێت لەیاریگایەكدا كە كێشانی جگەرەی تێدا قەدەغەیە بەردەوام بوو لەسەر جگەرەكێشان ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەستبەسەر بكرێ، لەلایەن خۆیەوە شاهروخان لەدادگا دانی بە(تاوانه) كەی دانا و داوای لێبوردن و لێخۆشبوونی كرد بۆ ئەوەی بەكەفالەت ئازاد بكرێت، ڕۆژنامەكە ئەوەشی ڕاگەیاند لەمانگی ڕابردوو شاهروخان بانگێشت كرابوو بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگا ئامادە بێت و هەرچەندە پارێزەرەكەی داوای كرد كە دادگا لێی خۆش بێت، بەڵام دادگا داواكەی ڕەتكردەوە، دەربارەی ئەم كێشەیە شاهروخان ڕایگەیاند كە ئەم كێشەیە بچووكە و پێویست ناكات گەورە بكرێت بۆ ئەوەی كاریگەری نەكاتە سەر ناوبانگی هونەری خۆی، چونكە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لەناوەوە و دەرەوەی هیندستان.
Top