یاراش جوانــكاری كردووە
كۆمپانیای «لۆكس» بۆ كەلوپەلەكانی جوانكاری و مكیاژ سوودی لەیارا وەرگرتووە و وێنەی لەسەر كەلوپەلەكانی خۆی داناوە، بەڵام سەرەڕای ئەمە یاراش لەنەشتەرگەریەكانی جوانكاری بێبەش نەبوو، چونكە ئەگەر بەوردی لەڕووخساری یارا بڕوانن و بەراوردی بكەین لەگەڵ یەكەم دەركەوتنی كە بەر لەچەند ساڵێك بوو هەست بەوە دەكات كە نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجامداوە لەهەندێك شوێنی دەموچاویدا، هەرچەندە ئێستاش جوانی یارا زۆر لەسروشتییەوە نزیكەوە و بەو شێوەیە دەرناكەوێت كە نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجامدابێت، بەڵام خۆی دانی بەوە نا كە نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجامداوە و دەڵێ: بەڵێ من نەشتەرگەیم ئەنجامداوە لەهەندێك شوێنی دەموچاومدا بەتایبەتی لەدەم و ددان و لووت، بەڵام ئەو نەشتەگەرییە بەشێوەیەكی گەورە نەبووە، هەروەها هەوڵ دەدەم كێشی لەشم دابەزێنم بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام وەرزش ئەنجام دەدەم و بەرنامەیەكی ڕێكوپێكی خواردن پەیڕەو دەكەم بۆ ئەوەی كێشم زیاد نەكات و سروشتی بێت.