باردۆ هەڕەشە لەبەرازیل دەكات

باردۆ هەڕەشە لەبەرازیل دەكات
خانمە ئەكتەری فەرەنسی بریجێت باردۆ داوا لە دیلمی ڕۆسیفی سەرۆكی بەرازیل دەكات ڕاددەیەك بۆ كوشتنی گوێدرێژ دابنێت كە لەوڵاتی بەرازیل لەناودەبرێن كە باردۆ بەقڕكردن ناوی بردووە.
باردۆ لەنامەیەكدا بۆ سەرۆكی بەرازیل دەڵێ: من كە هەمیشە بەرازیلم خۆشویستووە، تووشی شۆك بووم كاتێك دەبینم ئەم وڵاتە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی چین دەكات و ساڵانە 300 هەزار گوێدرێژ لەناو دەبەن دوای ئەوەی ماوەیەك پەروەردەی دەكەن تا گەورە دەبن و دواتر لەپیشەسازییە خۆراكییەكان و جوانكاریدا بەكاری دەهێنن، لەكاتێكدا پێویستە وازیان لێ بهێنرێت، بریجێت هەروەها لەنامەكەیدا بەڕۆسیف دەڵێ: وەك ئافرەتێك و سەرۆكێك و وەك مرۆڤێك ناتوانی چیتر ئەم كارە وەحشیگەرانە قبوڵ بكەی، ئەمە گەڕانەوەیە بۆ دواوە و وێنەی بەرازیل دەشێوێنێت، من زۆر توڕەم و دڵتەنگم لەبێدەنگ بوونت بەرامبەر بەو كارە، ئەگەر هەڵوێستت نەبێت، ئەوا لەسەر ئاستی جیهانی ئەم ئابڕوو بردنە بڵاو دەكەمەوە ئەمەش كاریگەرییەكی سلبی دەكاتە سەر ناوبانگی بەرازیل.
Top