نیكۆل تەنـــازولی كردووە
نیكۆل كیدمان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لەسەرووبەندی فیستیڤاڵی (كان)دا وتی: دانییلز ڕازی نەبوو كە ڕۆڵی پێ بدات لەو فیلمەی كە ڕكابەرێتی دەكات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕێنی فیستیڤاڵەكە، چونكە بودجەكەی كەم بوو و منیش لەفیلمە بەرزەكانی ڕاهاتووم، كیدمان لەدرێژەی قسەكانیدا وتی: من سوور بووم لەسەر ئەوەی ڕۆڵم هەبێت لەفیلمەكەدا و ڕۆڵەكەش باس لەئافرەتێك دەكات كە چەندین پێوەندی جیاجیای هەیە و چەند گرتەیەكی سەرنجڕاكێشیشی تێدایە، بۆیە چووم چەند وێنەیەكی سەرنجڕاكێش و وروژێنەر تەنانەت هەندێك وێنەی ڕووتی خۆم بۆ دەرهێنەر نارد، وەڵامەكەشی ئیجابی بوو و ڕۆڵەكەی پێ سپاردم منیش سەلماندم كە هەڵبژاردنەكەی لەجێی خۆی بوو و زۆر بەباشی ڕۆڵەكەم بینی.
ئەستێرەی سینەمایی جیهانی نیكۆل كیدمان ڕایگەیاند كە وێنەیەكی سەرنجڕاكێشی خۆی بۆ لی دانییلزی دەرهێنەری ناردبوو بۆئەوەی ڕۆڵێكی سەرەكی پێ بسپێرێت لەیەكێك لەفیلمەكانی و لەكۆتاییشدا زۆر سەركەوتوو بوو لەبینینی ئەو ڕۆڵە.