پەیجی سیلینا هاك دەكرێت
ئەو كەسەی پەیجەكەی هاك كرد، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی چاتی نێوان سیلینا و جاستین بیبری خۆشەویستەكەی كرد، هەروەها ویستویەتی پێوەندی خۆشەویستی نێوانیان تێك بدات و بەناوی سیلینا لەسەر پەیجەكەی نووسیبوو(جاستین كەسێكی بێ ڕێزە) ئەم هەوڵەشەی لەبەر ئەوە بووە كە ماوەیەكە گرنگییەكی زۆر بەپێوەندی خۆشەویستی نێوان ئەم دوو گۆرانیبێژە لاوە دەدرێت لەمیدیاكان لەسەرتاسەری جیهان، بەڵام ماڵپەری (وین) ڕایگەیاند نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدرالی و پۆلیسی بەریتانی توانییان پیاوەكە دەستگیر بكەن و دوای دادگایی كردنی، دادگا بڕیاریدا بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانی بكرێت و دادوەر پێی ڕاگەیاندبوو كە پێویستە ڕێز لەژیانی تایبەتی خەڵك بگیرێت نەك نامە تایبەتییەكانی نێوان دوو خۆشەویست بڵاوبكرێنەوە.