ئەلبوومەكەی ئەمجارەی 4 دەفتەر دۆلاری تێ دەچێت

ئەلبوومەكەی ئەمجارەی 4 دەفتەر دۆلاری تێ دەچێت
سەنتەری (كیژێ) بۆ جاری چوارەم بۆندێك لەگەڵ هونەرمەند ( كەمال مەحەمەد) واژۆ دەكات بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی نوێ.

ئەم ئەلبوومەیش لە ١٢ تراك پێك هاتووە و چوار گۆرانی لە گۆرانییە كۆنەكانی بە تەكنیكێكی نوێ گوتراوەتەوە و كاری میوزیكی ئەم بەرهەمەیش ( كارزان كامیل ) بۆی ئەنجامداوە و زۆربەی ئاوازەكانی لە لایەن (عەتا ئەحمەد)ـەوە دانراوە.

ئەم بەرهەمە ئێستا لە ستۆدیۆدا كاری تێدا دەكرێت و پاش تەواوبونی لە وڵاتی توركیا چاپ دەكرێت و بە باشترین كوالێتی CD بڵاو دەكرێتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” خاوەنی سەنتەری ناوبراو (كاوان ڕەسوڵ) ئاشكرای كرد، كە ئەم ئەلبوومەی هونەرمەند (كەمال محەمەد) بە سپۆنسەریی سەنتەری كیژێ بەرهەم دێت و بڕی40000 دۆلاری تێدەچێت.

هەر لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژە دەدات، كە لە كاتی بڵاوكردنەوەی هەر ئەلبوومێكی (كەمال) فرۆشێكی باشی دەبێت و پێشوازییەكی بەرچاوی لێ دەكرێت.
Top