(ئەیوب عەلی) گەڕاوەتەوە كوردستان و كەناڵەكانیش پێشوازی لێ دەكەن
هاوكات دوای ئەنجامدانی كارە هونەرییەكانیشی وا بڕیارە (ئەیوب) بۆ ماوەیەك میوانی هەموو كەس و كار و دۆستانی بێت و پاشان بگەڕێتەوە وڵاتی بەریتانیا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “هەولێر” كەوتووە، (ئەیوب عەلی) لە ماوەی مانەوەیدا یەكەم هەنگاوی سازكردنی بەرنامەیەكی هونەرییە لە كەناڵی (كوردسات)، بۆیە ئێستا لەگەڵ چەند میوزیكژەنێكی شاری هەولێر سەرقاڵی پڕۆڤەكردنن و خۆی ئامادە دەكات بۆ كاتی بەرنامەكە.
زانیارییەكان ئەوەیش دەخەنە ڕوو جگە لەم بەرنامەیەی كوردسات، چەند كارێكی دیكەی هونەریانەیشی بەدەستەوە هەیە و، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا ئەو كارەیشی دەخاتە بەر دیدی گوێگرەكانی.