تۆز و خۆڵی 11ی سێپتێمبەر كوشتی

تۆز و خۆڵی 11ی سێپتێمبەر كوشتی
بەپێی ڕاپۆرتێك كە بەر لەچەند ڕۆژێك بڵاوكرایەوە هۆكاری سەرەكی گیان لەدەستدانی ئەستێرەی دیسكۆی جیهانی دۆنا سامر هێرشەكانی 11ی سێپتمبەری ساڵی 2001 بوو كە كرایە سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی. لەڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە ئەم هێڕشانە بوونە هۆی ئەوەی سامر تووشی شێرپەنجەی سییەكان بێت و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا، لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سەن) بڵاویكردۆتەوە لەكاتی ئەنجامدانی هێڕشەكان لەنیویۆرك دەژیا و ئەو تۆز و خۆڵەی لەئەنجامی ڕووخانی دوو تاوەرەكە پەیدا بوو چەند ماددەیەكی ژەهراوی تێدا بوو وەك ئەسپۆتس و جیوە و مس، ڕۆژنامەكە هەروها ئەوەشی لەسەر زاری سامر بڵاوكردۆتەوە كە دوای هێڕشەكان هەندێك لەو تۆزەی هەڵمژیوە و لەئەنجامدا تووشی شێرپەنجە بووە، هەر بۆیەش دوای هێڕشەكان زۆر ترساوە و نەیدەتوانی لەماڵەكەی خۆی بێتە دەرەوە و خۆی لەژووری نووستن بەند كردبوو. لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشكیەكان ئەو ماددە ژەهراویانەی دوای هێڕشەكان بڵاو بوونەوە، بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی 1000 كەس كە 350 یان بەهۆی شێرپەنجەی سییەكانەوە بووە.
Top