قەڵەوی ڕای دەبــێتە كێشەی ئاسایشی نەتەوەیی
رای تەمەنی 38 ساڵ و هاوسەری ئەبیشاك باتشانی كوڕی ئەستێرەی ناوداری جیهانی و هیندی ئەمیتاب باتشان، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند كەوا زۆر بەپەلە نییە بۆ ئەوەی كێشی لەشی دابەزێنێت، چونك زۆر دڵخۆشە بەدایكایەتی، بەڵام كێشەی دابەزینی كێشی لەشی ڕای ئێستا بۆتە كێشەیەكی نیشتمانی لەهیندستان و زۆر كەس بەئاشكرا ڕایانگەیاند كە ئەم ئەستێرە جیهانییە ئەركێكی لەسەر شانە بەرامبەر بەجەماوەرەكەی ئەویش ئەوەیە كە دەبێ زوو هەوڵ بدات كێشی لەشی دابەزێنێت و بگەڕێتەوە سەر دۆخی جارانی خۆی بەتایبەتی ئەگەر بیەوێ بەشداری بكات لەفیستڤاڵی (كان)ی سینەمایی.
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەڕێكی ئەلیكترۆنی دوو وێنەی جیاوازی ڕای بڵاوكردەوە پێش و دوای منداڵی ببێت و زیاتر لە500 هەزار كەس ئەم ڤیدیۆیەیان بینی و جیاوازییەكان زۆر بەئاشكرا دیار بوون لەنێوان هەردوو قۆناغی ژیانی ڕای.