دانی 1,5 مليۆنی ڕەتكردەوە
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی(سەن)ی بەریتانی هۆكاری ڕازی نەبوونی دانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشتر پێوەندی خۆشەویستی بەشێوەیەكی نهێنی لەگەڵ سایمۆن هەبووە كە ئەویش لەلای خۆیەوە هەستاوە بەئاشكراكردنی وردەكارییەكانی ئەم پێوەندییە، ڕۆژنامەی (سەن) ئەوەشی ڕاگەیاند كە دوای گفتوگۆیەكی دوو ڕۆژە دانی داوای بڕی 7,8 ملیۆن دۆلاری كردبوو ئەمەش وەك بیانووەك بۆئەوەی بەشداری نەكات لەبەرنامەكەدا، لەلایەن خۆیانەوە چەند كەسێكی نزیكی دانی ئەوەیان ئاشكرا كە ئێستاش زۆر توڕەیە بەهۆی ئەوەی كە سایمۆن پێوەندی نێوانیان ئاشكرا كردووە لەكتێبێك كە باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەكات و لەمیانەی كتێبەكەیدا زۆر بەسووكی باسی پێوەندییەكە دەكات، ئەمەش بووە مایەی توڕەبوونی دانی و بۆ ئەوەی بەشداری نەكات داوای بڕێكی زۆر پارەی كردووە.