خانمە ئەكتەری توركی سونگول ئودینی كە بە (نور) ناسراوە ئێستا لەنێو گەنجە عەرەبەكان بەئەكتەری پلەیەك دادەنرێت و جگه لەسەیركردن و چاودێری كردنی هەر كارێكی ئەم ئەكتەرە ئێستا زۆر لەگەنجانی كەنداو تەنیا بۆ بینینی سەردانی توركیا دەكەن. لەم بارەیەوە (نور) لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (سیدتی)ی ئیماراتی دا ڕایگەیاند كە یەكێك لەڕۆژنامە سعودیەكان هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە گەنجێكی سعودی كە هەوادارێكی سەر سەخت و كەللەڕەقی ئەم هونەرمەندە توركییەیە، ئەو دەستگیرانەی خۆی تەڵاق داوە كە دایكی بۆی دەستنیشان كرد بوو تەنیا لەبەر ئەوەی كە شێوەی لەشێوەی(نور) ناچێت.
دەربارەی ڕووداوەكە (نور) لەدیمانەكەدا دەڵێ: بۆ من ڕووداوێكی لەم جۆرە زۆر ناخۆش بوو كە بوومە هۆی ئەوەی خێزانێك تێك بچێت، بەڵام لەهەمان كاتدا بۆ ئێمەی هونەرمەند ئەم جۆرە ڕووداوانە دەبنە سەرچاوەی هێزی زیاتر..