(كێری) چاكەی خوشكەكەی دەداتەوە؟

(كێری) چاكەی خوشكەكەی دەداتەوە؟
(ئالیسن كێری) داوا لە (ماریا) كێری خوشكی دەكات بۆ یەكەمین جار ڕێگەی پێ بدات، كە خوشكەزاكانی خۆی ببینێت.

(ئالیسن) كە پێشووتر لەشفرۆش بووە و هەڵگری ڤایرۆسی "ئێ ئای ڤی"ـیە، لە ڕێگەی لەشفرۆشییەوە هاوكاریی ماددی (ماریا)ـی خوشكی كردووە بە تایبەتی ئەو كاتانەی كە (ماریا) بێكار بووە و كرێی خانووی بۆ داوە، تا ئەو كاتەی وەك گۆرانیبێژ ناوبانگی دەركردووە.

"ئەو كاتەی سەلاجەكەی (ماریا) هیچی تێدا نەبوو من بۆم پڕ دەكرد لە خواردن. من ئێستا تەنیا داوا دەكەم كە ڕێگەم پێ بدات منداڵە دووانەكەی ببینم."

(ماریا كێری)ـی گۆرانیبێژ كە لە ساڵی 2008ـدا ژیانی هاوسەریی لەگەڵ پێشكەشكارێكی تەلەفیزیۆنی (نیك كانۆن)ـدا پێك هێناوە، پارساڵ دووانەیەكیان بووە. (كێری) یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی كە تاوەكوو ئێستا 200 ملیۆن كڕیاری بڵاو كراوەكانی هەبووە.

(كێری) تا ئێستا چەندان جار بەڵێنی بە خوشكەكەی داوە كە لەگەڵیدا ئاشت ببێتەوە و پێوەندیی جارانیان بنیات بنێننەوە، بەڵام تا ئێستایش هیچ یەكێك لە بەڵێنەكانی بەجێ نەگەیاندووە.
Top