پەسەندترین فیلمی (ئۆباما) ـیە (Godfather)

پەسەندترین فیلمی (ئۆباما) ـیە (Godfather)
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا (باراك ئۆباما)ـیش وەكوو ملیۆنان بینەری فیلمەكانی هۆڵیوود بە فیلمی "ژە گاد فازەر"ـی (مارلۆن براندۆ) سەرسامە.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، (ئۆباما) خەڵاتی كۆشكی سپیی بۆ "هونەر" بە ئەكتەری ناودار (ئاڵ پاچینۆ) بەخشیی، كە ڕۆڵی لە فیلمی "گاد فازەر"ـدا گێڕاوە.

(باراك ئۆباما) چەند فیلم وەك بەپێزترینی ئەو فیلمانە هەژمار دەكات، كە سەرسامی كردوون. لەوانەیش " كازابلانكا"، "لاورێنس ئۆف ئەرەبییە"، بەڵام دەڵێت: "من بە فیلمی "گاد فازەر" زۆر سەرسام."

"بە تایبەتی دیمەنی یەكەمی فیلمەكە، كاتێك كرێكارە پیاوەكە دێتە ژوورەوە و (مارلۆن براندۆ) لەسەر كورسییەكە دانیشتووە و پێ دەڵێ "بێڕێزیت پێ كردم ئێستایش داوای چاكەم لێ دەكەی."

(باراك ئۆباما) تەنیا بینەری فیلم نییە، بەڵكوو بە هۆی پێوەندیی پتەوی لەگەڵ ئەكتەرەكانی هۆڵیووددا، سۆزی زۆربەی ئەكتەرەكانی بۆ لای خۆی گل راكێشاوە و لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكاندا سوودی لەو پێوەندییانە وەرگرتووە.

(جۆرج كلوونی)، (سكارلێت جۆهانسن)، (چارلیز سێرۆن)، (ئەنجێلینا جوولی) و (دێنزل واشینتۆن) ناودارترینی ئەو ئەكتەرانەن، كە بە ئاشكرای پاڵپشتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی (ئۆباما)ن.
Top