ڕاغب بەسەگێكی گەورەوە ڕیكلام بۆ بۆنێك دەكات
بۆ ئەم مەبەستەش لەكۆشكێكی ئیتاڵی دەستی بەوێنەگرتن كرد لەگەڵ یەكێك لەبەناوبانگترین وێنەگرە ئیتالیەكان، ئەوەی مایەی سەرنج بوو لەم ڕیكلامەدا ڕاغب لەگەڵ سەگێكی زەبەلاح وەستابوو بۆئەوەی لەڕیكلامەكەدا بەشدار بێت و پشتی بەهیچ كچە نمایشكارێكی جلوبەرگ نەبەستبوو، ڕاغب لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتویتەر نووسیبووی: ئەم وێنەیەم لەئیتالیا گرتووە لەگەڵ ئەم سەگە زەبەلاحە، لەكاتی پشوودان، ئەم سەگە زۆر زەبلاح و سەیر و جیاوازە بۆیە سەرنجی منیشی ڕاكێشا.