ئەساڵە بەماتۆڕەوە لە ئەمریكا دەسوڕێتەوە

ئەساڵە بەماتۆڕەوە لە ئەمریكا دەسوڕێتەوە
خانمە گۆرانیبێژی سوری ئەساڵە نەسری یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە بەئاشكرا دژایەتی خۆی بۆ سەرۆكی سوری بەشار ئەسەد دەربڕیوە، هەر بۆیەش بەم دواییە ئاهەنگێكی خێرخوازی لەئەمریكا ساز كرد بۆ پاڵپشتیكردنی بریندارانی شۆڕشی سوریا.
ئەساڵە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەكی خۆی لەئەمریكا بڵاوكردەوە كاتێك بەمۆتۆر سكیلێك پیاسەی دەكرد لەگەڵ وێنەیەكی دیكە كە تێیدا نینۆكەكانی بەئاڵای سوریا نەخشاندبوو، دەربارەی ئەم وێنانەی بەمجۆرە ئەساڵە دەڵێ: خەڵكی ئەمریكا مرۆڤدۆستن، چونكە تێكەڵێكن لەهەموو نەتەوەكانی دنیا بۆیە لێخوڕینی مۆتۆر سكیل كارێكی زۆر ئاساییە، سەبارەت بەنینۆكەكانیش ئەمە نیشانەی خۆشەویستیمە بۆ وڵاتەكەم.
لەلایەكی دیكەوە ئەساڵە ڕایگەیاند كە جگە لەئەمریكا بەنیازە چەند ئاهەنگێكی دیكە لەچەندین وڵاتی ئەوروپی ئەنجام بدات بۆ هاریكاری كردنی بریندارانی خۆنیشاندانەكانی ئێستای سوریا.
Top