لە هاوسەری سەرۆكەوە دووبـــارە بۆ گۆرانی و نواندن

لە هاوسەری سەرۆكەوە دووبـــارە بۆ گۆرانی و نواندن
دوای دۆڕاندنی نیكۆلا ساركۆزی لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی فەرەنسا و نەمانی لەكۆشكی ئیلیزیه كارلا برۆنی هاوسەری بەنیازە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ نێو جیهانی گۆرانی و مۆسیقا و نواندن بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی لەبواری هونەرییەوە لەدەست نەدات.
هەر لەم بارەیەوە كارلا بەڵێنی بەجەماوەری خۆی داوە كە لەپاییزی ئەم ساڵدا ئەلبوومێكی گۆرانی نوێیان پێشكەش دەكات، بەپێی لێدوانی چاودێر و ڕەخنەگران كارلا لەهەموو دەرگایەك دەدات بۆئەوەی هەمیشە وەك ئافرەتێكی بەناوبانگ بمێنێتەوە و ون نەبێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەم هاتنەوەیدا زۆر سەركەوتوو نەبێت، چونكە لەهەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا پشتگیری لەهاوسەرەكەی خۆی دەكرد كە ڕاستڕەو بوو لەكاتێكدا كارلا وا ناسراوە كە مەیلی زیاتر بۆ چەپڕەوەكانە، هەرچەندە ڕەخنەی زۆر لەسەر دەنگی كارلا هەیە، بەڵام خاوەن توانایەكی زۆرە لەدانانی گۆرانی و فرۆشتنی ئەلبوومەكانی گەیشتە نزیكەی دوو ملیۆن دانە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆئەوەی كارلا بتوانێت دووبارە بگەڕێتەوە نێو مەیدانی هونەری جا بەخۆشیی دەنگی بێت یان بەجوانی ڕووخسار و سیمای بێت كە پێی ناسراوە.
Top