تابلۆیەكی ئاندی وۆر هۆل بە37 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

تابلۆیەكی ئاندی وۆر هۆل بە37 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
تابلۆیەكی هونەرمەندی كۆچكردووی ئەمریكی ئاندی وۆر هۆل كە بۆ گۆرانیبێژی ڕۆكی ئەمریكی ئالڤیس بریسلی كێشابووی لەمەزادێكی ئاشكرا لەنیویۆرك بەبڕی 37 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
لەم بارەیەوە تۆڕی هەواڵی (CNN) ئاشكرای كرد ئەم تابلۆیە بەناوی (ئالڤێسی ئاوێتە) لەخانەی مەزادی ئاشكرای (سۆزبی) فرۆشرا بەبڕی 37 ملیۆن دۆلار، هەرچەندە پێشتر وا پێشبینی دەكرا نرخەكەی بگاتە 50 ملیۆن دۆلار.
ئەم تابلۆیە ساڵی 1963 بۆ یەكەم جار لەلۆس ئەنجلۆس نمایش كرا و وۆر هۆل 22 دانەی ئەم تابلۆیەی پێشكەش كرد كە لە9 مۆزەخانەی جیهان نمایش دەكرێت و بەیەكێك لەبەناوبانگترین تابلۆكانی وۆر هۆل دادەنرێت، هەرچەندە پێشتر تابلۆی چەند كەسایەتییەكی دیكەی جیهانی كێشاوە لەوانەش ئیلیزابێس تایلۆر و جاكلین كنێدی و مارلین مۆنرۆ و چەندانی دیكە.
شایەنی وتنە هەر لەو مەزادەدا تابلۆی (كچە نوستووەكە)ی ڕۆی لیتشنشتاین بەبڕی 44،9 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
Top