هەڤاڵ ئیبراهیم "مارسیدس سپۆنسەری ئەلبومی نوێمە"

هەڤاڵ ئیبراهیم
كۆمپانیای (ئەكشن پڕۆدەكشن) كە سەرپەرشتی كارە هونەریەكانی هونەرمەند (هەڤاڵ ئیبراهیم) دەكات، لە بارەی ئەلبومی نوێی هونەرمەندەوە پێی ڕاگەیاندین " خۆشحاڵین كەوا كۆمپانیای (مارسیدس) هەڵساوە بە سپۆنسەركردنی ئەلبومی نوێی هونەرمەند (هەڤاڵ ئبیراهیم)، شایانی باسە ئەم هەنگاوە یەكێكە لە هەنگاوە پیرۆزەكان بۆ بەرەو پێشوەچوونی بواری هونەری لە كوردستان."

لەم بارەوەیەوە كۆمپانیای (مارسیدس) پێی ڕاگەیاندین "زۆر خۆشحاڵین كەوا هەڵساوین بە سپۆنسەركردنی ئەلبومی نوێی هونەرمەند (هەڤاڵ ئیبراهیم) هیوادارین ئەم ئەلبومە پێشوازیەكی باشی لێ بكرێت و تونی بێتمان خزمەتێكی بچوك بگەیەنین بە هەوادارانی (هەڤاڵ ئیبراهیم) و خەڵكی كوردستان."

لەم بارەیەوە هونەرمەند (هەڤاڵ ئیبراهیم) پێی ڕاگەیاندین " زۆر خۆشحاڵم بەم هەنگاوە جوانەی كۆمپانیای (مارسیدس) كەوا سپۆنسەری ئەلبومە نوێیەكەمیان كردووە."
Top