هەیفا لە ململانێی ئەستێرە گەورەكان ناترسێ
هونەرمەندی لوبنانی (هەیفا وەهبی) كە بەم دوواییە ئەلبومێكی بەناوی (شاجوانی گەردوون) بڵاو كردەوە راشیگەیاند: بەژداریكردنم لەم زنجیرە درامییە، هەنگاوێكی تری هونەری منە و خۆشحاڵم كە یەكەم كاری تەلەفزیۆنی لەگەڵ سینارۆنوسی گەورە (مستەفا موحەرەم) و دەرهێنەر (شیرین عادل) دەكەم.
هەیفا لەو زنجیرە درامایە رۆڵی كچێك دەبینێ بەناوی (نوسە) كە گۆرانیبێژ و سەماكارێكی میللیە، بۆهۆی تێكەڵبوونییەوە بە كێشەیەكی نایاسایی ماوەی چەند ساڵێك دەخرێتە زیندانیەوە. درێژەی چیرۆكەكە لە رەمەزان ببینن.