كەلوپەلە تایبەتەكانی مادۆنا نمایش دەكرێن
ئەم هەنگاوەی سەنتەری ناوبراو وەك ڕێزلێنانێك بۆ خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی مادۆنا دێت كە لەنێو وڵاتانی عەرەبی ئیماراتی هەڵبژارد وەك یەكێك لەو وێستگانەی كە بەنیازە تێیدا ئاهەنگ ساز بكات لەچوارچێوەی ئەو گەشتە هونەرییەی كە بڕیارە ئەنجامی بدات.
لەم پیشانگایەدا بەشی هەرە زۆری كەلوپەلە تایبەتییەكانی مادۆنا نمایش دەكرێن وەك جلوبەرگ و وێنەی فۆتۆگرافی لەگەڵ چەندین خەڵاتی جیاجیا كە لەماوەی 25 ساڵی ڕابردووی ژیانی هونەری خۆی بەدەستی هێناون.