دیمی مۆر ناوی خۆی گۆڕی

دیمی مۆر ناوی خۆی گۆڕی
دوای ئەوەی بۆماوەیەكی زۆر ناكۆكی لەنێوان دیمی مۆری ئەكتەری بەریتانی و ئەشتۆن كاچەری هاوسەری هەبوو، پێدەچی ژیانی هاوسەرییان كۆتایی هاتبێت.
تا ماوەیەك بەر لەئێستا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دیمی مۆر ناوی (خانم كاچەر) بوو، بەڵام بەم دواییە ناوی خۆی گۆڕیوە و ئێستا پەیجەكەی بەناوی (تەنیا دیمی)یە، بەپێی هەواڵەكانی گۆڤاری (بیبۆل)ی ئەمریكی دیمی مۆری تەمەن 49 ساڵ ڕایگەیاندووە كە ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەكتەر ئاشتۆن كاچەری تەمەن 35 ساڵ كۆتایی پێهاتووە، هەر بۆیەش پەیجەكەی خۆی گۆڕیوە، گۆڤاری ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند كە هەوادارانی دیمی مۆر یارمەتییانداوە بۆ هەڵبژاردنی ئەم ناوە دوای ئەوەی ڕاوێژی پێكردن.
Top