كۆمپانیای (وارنەر برۆس)ی جیهانی بۆ بەرهەمهێنان، دەستی كرد بەوێنەگرتنی یەكەم فیلمی زنجیرەی نوێی فیلمەكانی سوپەرمان، بەمەش یەكێك لەگرنگترین كەسایەتییە خەیاڵییەكانی سینەمای جیهانی دەگەڕێتەوە. كۆمپانیای ناوبراو لەبەیاننامەیەكدا كە بەم بۆنەیە بڵاوی كردۆتەوە دەڵێ: ئێستا دەستكراوە بەوێنەگرتنی ڕووداوەكانی زنجیرەی سوپەرمان كە پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتوو نمایش بكرێت بەناوی (Man of Steel). ئەم فیلمە لەدەرهێنانی زاك سنایدەرە كە یەكێكە لەو دەرهێنەرانەی زۆرترین فیلم وەرگیراوی كتێبەكانی دەرهێناوە لەوانەی (300) و(Watchman)،هەروەها دەرهێنەری جیهانی كریستۆڤۆ نۆلان ئەویش بەشداری دەكات لەدەرهێنانی ئەم بەشە نوێیەی سوپەرمان، ئەم فیلمە وەك بەشەكانی تر باس لەكلارك كینت دەكات كە لەگەڵ دایكی دەژیت دواتر هەست دەكات كە هەندێك توانای لەڕادەبەدەری هەیە ئینجا كە جیهان ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشە دەبێت ناچارە ڕزگاری بكات و پشت بەتواناكانی خۆی ببەستێت.