بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە پرۆژەیەكی خێر خوازی بۆ منداڵەكانی كوردستان ئەنجام دەدەن

بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە پرۆژەیەكی خێر خوازی بۆ منداڵەكانی كوردستان ئەنجام دەدەن
لای هەموان ئاشكرایە هونەردۆستی گەلی كورد (عیرفان زەنگەنە) یەكێك بووە لە سەرمایەدارانەی كە تاوەكو بەر لە كۆچ كردنی خزمەتێكی باشی بە هونەری رەسەنی كوردی كردووە، بە بۆنەی یاد كردنەوەی 2 ساڵ بەسەر كۆچی دوای هونەردۆستی كورد و خاوەنی هوتێل چوار چرا عیرفان زەنگەنە بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە، پرۆژەیەكی خێر خوازی بۆ منداڵەكانی هەژارەكانی كوردستان ئەنجام دەدەن، لە لێدوانێكی تایبەتی بە راگەیاندنەكان (زانكۆ دەسكۆ) بەرێوەبەری هوتێلی چوار چرا گوتی : وەك بنەماڵەی هونەر دۆست و خاوەنی هوتێل چوار چرا ( عیرفان زەنگەنە)لە ئێستا دا خەریكی پرۆژەیەكی گەورەی خێر خوازین بۆ منداڵە هەژارەكانی كوردستان، زانكۆ زیاتر گوتی : سەرچاوەی سەر هەڵدانی ئەم پرۆژەیەش لەوە سەری هەڵدا كە 21 ئەم مانگە دوو ساڵ بەسەر كۆچ كردنی گەورە هونەردۆستی گەلی كورد عیرفان زەنگەنە بەسەر دەچێت، بۆیە بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە هیوای ئەوە دەخوازن كە ئەم پرۆژەیە بە شێوازێكی باش كاری لەسەر بكرێت و بتوانن منداڵە هەژارەكانی كوردستان لە یاد نەكەن
جێگای ئاماژە پێدانە عیرفان زەنگە ساڵی رابردوو لە 21/5/2010 بە نەخۆشی دڵ كۆچی دوای كرد.
رێكەوت سەلام
Top