سینەماكاری كورد شەهرام عەلیدی چووە سەر مافوورەی سووری فیستیڤاڵی فیلمی كانی 2012

سینەماكاری كورد شەهرام عەلیدی چووە سەر مافوورەی سووری فیستیڤاڵی فیلمی كانی 2012
سینەماكاری كورد شەهرام عەلیدی كە لە نێوان 10 باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا لە شەست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی كانی 2012 هەڵبژێردراوە، چووە سەر مافوورەی سووری ئەم فیستیڤاڵە.
بە پێی راگەیاندنی گشتیی ئەم پرۆژەیە، سینەماكاری كورد شەهرام عەلیدی بە نوێترین پرۆژەی سینەمایی خۆی بە ناوی "ئەو گۆڕستانەی كە هەموو رۆژێك ترێی دەدا" A Cemetery Which Breeds Grapes Every Morning لە نێوان 10 باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا لە بەشی "سینەمای جیهان لە كان" cinema du monde لە شەست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی كانی 2012 هەڵبژێردراوە، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەكتەری فیلمی سینەمایی "پاڵپ فیكشێن"Pulp Fiction و هەڵگری خەڵاتی چڵە بوڕووی كان لە دەرهێنانی "كوێنتین تارانتینۆ" Quaintin Tarintino و دەرهێنەری ناوداری دنیا "ئیلیا سولەیمان" Elia Suleiman و ئەو 9 دەرهێنەرەی دیكە چووە سەر مافوورەی سووری فیستیڤاڵی كانی 2012 تاكوو پرۆژەیەكی فیلمی سینەمایی كوردی بە فیلمەكانی بەشداربووی كان زیادبكرێت.
بەشی "سینەمای جیهان لە كان" كە بە بەشی كەشف و ناساندنی پرۆژە سینەماییەكانی جیهان ناسراوە، هەموو ساڵێك 10 سیناریۆ و 10 دەرهێنەری سەركەوتووی دنیا دەستنیشاندەكات كە ئەمساڵ لە نێوان 140 سیناریۆ لە 50 وڵاتی جیهان، 10 باشترین پرۆژەی بەرچاوی دنیا هەڵبژێردراون كە نوێترین پرۆژەی سینەمایی شەهرام عەلیدی بە ناوی "ئەو گۆڕستانەی كە هەموو رۆژێك ترێی دەدا" لە تەنیشت 9 سیناریۆی دەرهێنەرەكانی وڵاتانی شیلی، برازیل، ڤێیەتنام، ماداگاسكار، پاراگوئا، روواندا، برێمە، تونس و فەلستین بەرچاودەكەێت.
Top