هونەرمەند چۆپی کلیپێکی نوێبڵاو دەکاتەوە
هەرچەندە هونەرمەند چۆپی گۆرانی ڕەسەن و مەقاماتی زۆرە و گرنگییەکی تەواویداوە بە فۆلکلۆری کوردی، بەڵام ئەوە یەکەم جارە حەیران دەکات بە کلیپ.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا هونەرمەند چۆپی وتی ئەو پارچە حەیرانە لە ناوجەرگەیفۆلکلۆری کوردەوارییەوە هاتووە و پێشکەشی دەکەم بە هەموو ئەوانەی کەلتور و هونەریکوردیان خۆش دەوێت،هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەو کلیپە هونەرمەندی بەڕێزشۆڕشڤان بە ئەنجامی گەیاندووە و تراکێکە لە ئەلبومی شارا کە لە ستۆدیۆی میلۆدی لەهەولێر تۆمار کراوە، هونەرمەند هێمن حوسێن دابەشی کردووە و ئەندازیاری دەنگهونەرمەند ئاکۆ ئومەرە.
هەروەها هونەرمەند چۆپی گوتی وێڕای سوپاسی بێپایانم بۆ گروپی مۆزیك ،زۆر سوپاسیئەو هاوڕێ و دۆستانە دەکەم کە لە کلیپەکەدا دەرکەوتوون و چەندیین کاتژمێریان لەکاتی خۆیان تەرخان کرد بۆ من و هونەرەکەم،هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆبەرگدروی سۆلاف لە ئەڵمانیا