نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت

نوری گەرمیانی ستایلی خۆی دەگۆڕێت
هونەرمەند (نوری گەرمیانی) ماوەی زۆرە بە شێوەیەكی بەردەوام لە بواری هونەری دا بەرهەمەكانی خۆی پێشكەش دەكات. ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەوەیە هونەرمەند ساڵانێكی زۆرە بە ستایلێكی تایبەت بە خۆی كار كردووە، بەڵام لە دواین كلیپی دا بە ناوی (ناكەم) هونەرمەند تیایدا بە شێوەیەكی زۆر سەردەمیانە دەركەوتوە و ستایلێكی تازەی هەڵبژاردووە بۆ كارەكانی خۆی.
لەم بارەیەوە هونەرمەند (نوری گەرمیانی) پێی ڕاگەیاندین "لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا كۆتایمان بە تازەترین كلیپی خۆم هێنا بە ناوی (ناكەم) كە بە شێوازێكی زۆر سەردەمیانە ئەنجامان داوە. ئەم گۆرانیە تێكست و ئاوازی برای خۆشەویستم هونەرمەند (كاوە كاوانی)یە و كاری موزیكی لەلایەن (ڕێناس كورداخ) لە ستۆدیۆی (ڕۆژ) ئەنجام دراوە. هیوادارم بە دڵی ئێوەی خۆشەویست بێت".
لە بارەی كاری كلیپەوە (گەرمیانی) دەڵێت "سیناریۆ و كامێرا و دەرهێنانی (سامی سەباح)ە، مۆنتاژ (كاروان زامدار) ە، یاریدەدەری دەرهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)ە، جلوبەرگ (پۆشاكی جیفارە)یە، میكیاژ (هەولێر بەربەر)، ڕوناكی (ڕەوەند ئەمجەد و ئاسۆ سالار)، بەڕێوەبەری بەرهەم (مەحەمەد حەسەن، ئەندام جەمال، وریا شێرزاد)، نواندن (دەوەن ئاوات، مەروا ئەحمەد)، دیكۆر (هەوراز ئیسماعیل)، هاوكاران (مەحەمەد عوسمان، فارس عەلی، عبدالله بەخیتار، ڕەوەند زاخۆیی). زۆر سوپاس بۆ (ئاودی - لقی هەولێر، بابیلۆن گروپ، زاك موزیك، بژار سەلیم، ئاوات هەورامی) كە هاوكاری زۆریان كردین لە بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆكلیپە". ئەم بەرهەمە لەسەر ئەركی هونەرمەند خۆی بەرهەم هاتووە.
هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەشبكەین.
Top