میریام: كەس فێرم ناكات چی دەكەم و چی ناكەم

میریام: كەس فێرم ناكات چی دەكەم و چی ناكەم
كچە گۆرانیبێژی لوبنانی میریام فارس ڕایگەیاند كە ئەو بۆ هەر بۆنەیەك جلوبەرگی تایبەتی خۆی هەیە كە بەویست و ئارەزووی خۆی هەڵیدەبژێرێت.
میریام دەربارەی جلوبەرگەكانی زیاتر دەڵێ: هیچ كەسێك فێرم ناكات چۆن دەركەوم و چی لەبەر بكەم و چۆن لەبەری بكەم یان بۆ ئاهەنگەكان چ جۆر و ڕەنگێك بپۆشم، هەروەها وتیشی: من بەپێی بارودۆخ جلوبەرگ دەپۆشم و هەڵیدەبژێرم و لەبەر ئەوەی بڕوای تەواوم بەخۆم و هەڵبژاردنەكانی خۆم هەیە دوو دڵ نیم لەهەڵبژاردنەكان.
سەبارەت بەوەی بۆچی جلوبەرگی هەمیشە سەرنجڕاكێشن، میریام دەڵێ: نەخێر هەمیشە جلوبەرگەكان مایەی وروژاندن و سەرنجڕاكێش نین، چونكە من بۆ هەر بۆنەیەك جۆرێكی تایبەت دەپۆشم، بۆ نموونە ئەگەر لەكەناڵێكی ئاسمانی بێ جلوبەرگم جیاوازە لەوەی لەكەناڵێكی لۆكاڵ دەركەوم.
Top