مەیس: توانای نواندنی هەموو ڕۆڵێكم نییە

مەیس: توانای نواندنی هەموو ڕۆڵێكم نییە
كچە ئەكتەری ئوردنی مەیس حەمدان ڕایگەیاند كە ناتوانی بەهیچ شێوەیەك ڕۆڵی ئیغرا پێشكەش بكات، چونكە ئەم ڕۆڵانە سەرنجڕاكێشن دوور نییە ئەم كەشەی كە لەفیلمەكەدا دروست دەبێت پەرە بسەنێت.
مەیس لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (نورت) وتی: پێوەندیم زۆر خۆش و بەهێزە لەگەڵ دەرهێنەری میسری خالد یوسف و بەردەوام قسە دەكەین، بەڵام بیرم لەوە نەكردۆتەوە كاری هونەری لەگەڵ بكەم، چونكە من نامەوێ بەهیچ شێوەیەك ڕۆڵی ئیغرا پێشكەش بكەم، مەیس زیاتر وتی: من دژی ئەو ڕۆڵ و ئەو كەسانە نیم كە پێشكەشی دەكەن، بەڵام توانای ئەوەم نییە، چونكە كەشێكی زۆر تایبەت لەنێوان دوو كەس دروست دەكات كە لەوانەیە پێوەندییەكە پەرە بسەنێت هەر لەناو خودی فیلمەكە و دوور نییە لەوە دەرچن كە دەرهێنەر بۆی داناون.
مەیس هەروەها وتی: پێكهێنانی ژیانی هاوسەری بۆ من مەسەلەیەكی زۆر گرنگە و هیوادارم كەسێك بدۆزمەوە كە بگونجێت لەگەڵم، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە ژیانی خێزانیی زۆر لەلا گرنگترە لەژیانی هونەری بۆئەوەی ئەزموونی ئەو هونەرمەندانە دووبارە نەكاتەوە كە هونەریان لەسەرووی هەموو شتێكەوە داناوە و لەكۆتاییشدا لەژیانی خێزانیدا سەركەوتوو نەبوون یاخود تەنانەت هەندێكیان تا ئێستاش نەیانتوانیوە ژیانی خێزانی پێك بهێنن.
Top