هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش ستۆدیۆیەك بۆ دراما لەسلێمانی دروست دەكات

هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش ستۆدیۆیەك بۆ دراما لەسلێمانی دروست دەكات
دەرهێنەری ناسراوی بواری شانۆ و درامای كوردی (ئەرسەلان دەروێش) چەند مانگێكە سەرقاڵی بەرهەمێكی هونەری نوێیە كە بریتییە لەزنجیرە درامایەكی تەلەفزیۆنی (25) ئەڵقەیی بەناونیشانی(ڕۆژژمێری شارێك) كە لەنووسینی هونەرمەند (دڵشاد مستەفا)یە و ژمارەیەك لەگەورە هونەرمەندانی شارەكانی كوردستان بەشداری تێدادەكەن، بۆ ئەم مەبەستە و بۆ یەكەمین جارە لەكوردستاندا ستۆدیۆیەكی هونەریی تایبەت بۆ وێنەگرتنی دیمەنەكانی ئەم زنجیرەیە لەشاری سلێمانی دروست بكرێت، سەبارەت بەم بەرهەمە، گۆڤاری گوڵان ئەم دیدارەی لەگەڵدا سازدا.
* ئه‌و ڕۆژانه‌ چین كه‌ (ڕۆژژمێری شارێك) زیندوویان ده‌كاته‌وه‌؟
- (ڕۆژژمێری شارێك)،به‌شێک له‌رۆژه‌ جوانەکانی خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بۆ یه‌کتری و به‌ها به‌رزه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕووناکبیری ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌رجه‌سته‌ ده‌کات. له‌میانه‌ی چه‌ند داستانێکی ئه‌ویندارییه‌وه‌.
* ئه‌گه‌ر باسێکی كورتی (ڕۆژژمێری شارێك)مان بۆ بكه‌یت؟
- ئەم زنجیرەیە بەرهەمێكی هاوبەشی تیپی شانۆی سالار و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بودجەكەی كە تەنیا (231690000)دووسەدو سی و یەك ملیۆن و شەش سەد ونەوەت هەزار دینارە لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر)ـەوە دابین كراوە كە جێگای سوپاسە، لەم زنجیرەیەدا ستافێكی هونەری كارامە لەپشتی كامێراوە بەشداری دەكەن: هونەرمەندان (یونس حەمەكاكە، زانا تەقیەدین، دانا سەڵاح)وەك یاریدەدەرانی دەرهێنەر،(حەشمەتی نارنجی) لەبەڕێوەبردنی وێنەگرتندا،(پێشەوا عومەر) لەبەڕێوەبردنی هونەریدا، (غەمگین فەرەج) وەك موزیسیان و دانەری ئاوازی گۆرانیەكان، (د.ئاراس عەبدولكەریم) هۆنراوەی گۆرانیەكانی داناوە، (سەركەوت حەمە سەعید، سروە عەبدولڕەحمان، ئاشنا رەئوف، قادر فەرەجی، تاریق یاسین، كاوە تۆفیق، نعمەتی نارنجی، هۆگر محەمەد، باوان محەمەد فوئاد، ڕزگار محەمەد) و چەندینی تریش لەجێبەجێكردنی كارە هونەریەكاندا بەشدارن، هەروەها زیاتر لەسەد ئەكتەر ڕۆڵەكانی بەرجەستە دەكەن بە پاڵەوانیەتی هونەرمەندان (یونس حەمە كاكە و كامەران ڕەئوف) وەك پاڵەوانی كارەكەو بەڕێزان:
(ئەحمەد سالار، عەبدولی حەمە جوان، بەدیعە دارتاش، كاوەی ئەحمەد میرزا، شاناز عەبدولكەریم، هەنار عومەر، ئیسماعیل قادر، یاسین قادر بەرزنجی، ژیان ئیبراهیم خەیات، زاهیر عەلی، شلێر كۆیی، ئاشتی عوسمان دانش، حەمە عەلی خان، هاوڕێ قادر ڕەشید، كاردینا محەمەد، نیشتیمان عەبدوڵڵا، دیدار عومەر، شانۆ عومەر، كاردۆ عەزیز، ئاشتی كەمال، شێبا ئیسماعیل، سەركەوت حەمە سەعید، پشكۆ عەلی، فەرهاد عەبدوڵڵا، ئەنوەر قادر ڕەشید، مۆفەق عارف لهۆنی، پێشڕەو حسێن، مەریوان ئیبراهیم، بەكر مەعروف، مەریوان عومەر شەربەتچی، عەتا حەمە ساڵح، ڕێزان فەرەج، بەیان مەحمود، ئاشنا ڕەئوف، بەیان زەریفی، چێنەر ئەحمەد سالار، سروە عەبدولڕەحمان، ماهیر عەلی، شوان هیوا،ماردین سەباح، دانا سەڵاح، پێشەوا عومەر، هونەرئەحمەد سالار، لۆنا تاریق، ڕۆزا ئومێد، باوان محەمەد، ڕزگار محەمەد، ڕەنوو ساماڵ، لانۆ تارق، نامۆ مۆفەق، زرنگ مەریوان، ڕەنج ڕزگار، ئارۆس محەمەد، ڕێباز ڕەئوف، شۆڕش عەبدولڕەحمان، ئەحمەد لەتیف، وەلید عارف، بەیان عەلی، زانا عەلی، شنیان حسێن، خوشكان عومەر، لەنیا زاهیر، ئاڵا عوسمان، ڕۆژان عوسمان، ئومێد بێبەش، كوردستان عوسمان و چەند هونەرمەندێكی تر) لە ڕۆڵە سەرەكی و ناوەندیەكاندا بەشداریان كردووە.
بۆ وێنەگرتنی دیمەنەكانی ئەم زنجیرەیە هەوڵمداوە ستۆدیۆیەكی خاكەڕاو كاتی دروست بكەم كە بەهەوڵی دڵسۆزانەی ستافە هونەریەكە و هەمئاهەنگی كارگەی جگەرەی سلێمانی ئەنجام دراوە و من سوپاسیان دەكەم.
* ته‌نیا هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی و تیپی شانۆی سالار به‌شدارن؟
- هونەرمەندانی شارەكانی هەولێر و كۆیەو چەند دەڤەرێكی تریش بەشداریان كردووە، كە ئەوەی مایەی شانازیمە، بێگومان وێڕای بەشداری ئەندامانی (تیپی شانۆی سالار) مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان و كۆمەڵەی هونەرەجوانەكان و تیپی نواندنی سلێمانی بەشداری لەم بەرهەمەدا دەكەن.
* بۆ یه‌كه‌م جار كردنه‌وه‌ی ستۆدیۆیه‌كی تایبه‌ت بۆ كارێكی هونه‌ری له‌ كوردستان بۆ تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
- بێگومان مایەی شانازیمە، نەخاسمە كە پێشتر چەند جارێك داوام كردووە لەلایەنە پێوەندیدارەكان پلاتۆیەك بۆ كاری فیلم سازان و دراماكاران دروست بكرێت بۆ پێشەوەچوون لەم بوارەدا، بەڵام كەس بەدەنگمانەوە نەهاتووە.
* بۆچی ستافی وێنه‌گر و مۆنتێره‌كه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن؟
- بۆ نا!؟ بێگومان شارەزاییەكی باشتریان هەیە و كارەكەشمان كوردستانی تر دەبێت.
* چ جیاوازییه‌كی ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاره‌كانی پێشووت؟
- بێگومان جیاوازی گەورە دەبێت، لەبنەڕەتیشدا ئێمە كار دەكەین بۆئەوەی بەرهەمی هونەری جوانتر و جیاواتر پێشكەش بە جەماوەری و بینەران بكەین. هیوادارم لەكاتی بینینی ئەڵقەكانی ئەم زنجیرەیە ئەو ڕاستییە بەرجەستە بێت.
* له‌م زنجیره‌یه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌ری نوێ به‌دی ده‌كرێن؟
- زۆرێك! لەڕۆڵی گرنگ و دەتوانم بڵێم سەرەكیشدا، وەك هونەرمەندانی گەنج (دیدار عومەر، پشكۆ عەلی، هەنار عومەر، پێشڕەو حسێن، شوان هیوا، شێبا ئیسماعیل، رەنو ساماڵ، لانۆ یاسین، ئارۆس محەمەد و چەندێكی تر) بێگومان خۆم و ستافە هونەریەكەم هەوڵمانداوە تەقەلای تەواویان لەڕووی هونەریەوە لەگەڵدا بدەین بۆ درەوشانەوەی بەهرەكانیان كە ئومێدەوارم دەركەوتنیان جێی ڕەزامەندی بینەران بێت.
* هەمیشە لەكارەكانتدا ئەكتەرە ڕابەر و ناسراوەكانی كوردستان بەشداری دەكەن، یەكێك لەوانە مامۆستا(عه‌بدولی حه‌مه‌ جوان)كه‌ دوای چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگای (ڕۆژژمێری شارێك) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌شداری كردنی چۆن بوو؟
- هونەرمەندی پایە بەرز(عەبدولی حەمە جوان) لەو ئەستێرە شەوقدارانەیە كە بەردەوام ئاسمانی هونەری كوردیان ڕوناككردووەتەوە، ئەو وەك من ئاگادارم یەكێكە لەپاڵەوانەكانی بەشی سێیەمی زنجیرە درامای (گەردەلوول) كە ئێستا لەدوا قۆناغی وێنەگرتندان، بۆ من مایەی فەخرە كە ئەم ئەكتەرە گەورەیە جارێكی تر لەگەڵ هونەرمەندانی بەناوبانگ (ئەحمەد سالار، كاوەی ئەحمەد میرزا، بەدیعە دارتاش)و سەرجەم ئەو ناوانەی پێشتر ئاماژەم پێداون بەشداری لەم بەرهەمە نوێیەماندا دەكەن، بێشك هۆكارێكی سەرەكین بۆ سەركەوتنی كارەكە.
Top