ئارنۆڵد سەرپێچی یاسایی كرد

ئارنۆڵد سەرپێچی یاسایی كرد
واپێدەچێت دوای ئەوەی لەپۆستی حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیاوە نەماوە، وەكو پێشوو پابەند نییە بەیاساكانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی پابەندبوونی بەیاساكانی هاتوچۆوە. ئارنۆڵد لەیەكێك لەشەقامەكانی كالیفۆرنیا ئۆتۆمبێلەكەی بەخێراییەكی زۆر زیاتر لەوەی ڕێی پێدراوە لێخوڕی، ئەمەش سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆی كالیفۆرنیایە بۆیە پۆلیس ڕایگرت و سەرپێچییەكی بۆ تۆمار كرد بەبڕی 400 دۆلار. ماڵپەڕی (تی ئێم زێد)ی ئەمریكی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند كە پۆلیس ئارنۆڵدی ڕاگرتووە دوای ئەوەی سەرپێچی یاساكانی كرد كاتێك لەشەقامی بیفرلی هێلز بەخێراییەكی زۆر لێیخوڕی، بەڵام ئارنۆڵد دانی بەهەڵەكەی خۆی ناو لەجیاتی ئەوەی بچێتە بنكەی پۆلیس، ڕازی بوو كە بڕی 400 دۆلار وەك سزای سەرپێچیەكە بدات.
Top