كامیرۆن خەون بەدایكایەتیەوە دەبینێت

كامیرۆن خەون بەدایكایەتیەوە دەبینێت
لەچوارچێوەی ئەو دیمانەیەی كە لەگەڵ گۆڤاری (In Style) ئەنجامیدا، كچە ئەكتەری ئەمریكی كامیرۆن دیاز ڕایگەیاند كە زۆر خەمبارە بەجیابوونەوەی لەهاوڕێی پێشووی ئەلیكس ڕۆدریگز سەرەڕای ئەو پێوەندییە خۆشەویستییە لەرزۆك و شێواوەی كە لەنێوانیاندا هەبوو.
كامیرۆن دووپاتی كردەوە كە سەرنەكەوتنی لەم پێوەندییە بارگرانییەكی زۆری بۆ دروستكرد بەتایبەتی كاتێك بیری ڕۆژانی ڕابردووی دەكاتەوە و گلەیی لەخۆی دەكات و خۆی بەهۆكاری ئەو بارودۆخە سەخت و ناخۆشە دەزانێت كە تێیكەوتووە، كامیرۆن ئەوەشی ئاشكرا كرد كە سەرەڕای ئەمەش پەشمیان نییە لەم جیابوونەوە، چونكە ئەو ئازادەر و هیچ كەسێك ناتوانێت ناچاری بكات كە ڕەفتاری خۆی بگۆڕێت بۆئەوەی خۆی لەگەڵ كەسانی دیكە بگونجێنێت و لێی ڕازی بن.
لەهەمان دیمانەدا كامیرۆن ئەوەی نەشاردەوە كە لەدڵەوە خەون بەوە دەبینێت كە ڕۆژێك لەڕۆژان ببێت بەدایك و بەرپرس لەسەر پەروەردە كردنی مرۆڤێكی دیكە كە بوونیان بەیەكەوە بەستراوە بێ، ئەمەش تام و شێوەیەكی نوێ بەژیانی دەبەخشن، كامیرۆن جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەخەونەكەی بەردەوام دەبێت تەنانەت ئەگەر ناچار بوو منداڵێك تەبەنی بكات یان دوا
Top