هەیفا: سوپاس بۆ خوا لەكۆڵم بۆوە

هەیفا: سوپاس بۆ خوا لەكۆڵم بۆوە
هەیفا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو لێدوانانەی گۆرانیبێژی لوبنانی عەبدوڵڵا بالخیر كە تێیدا بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش خۆشەویستی خۆی بۆ كارمن سلێمانی پاڵەوانی بەرنامەی ئارەب ئایدل دەربڕی.
ئەوەی زیاتر هەیفای دڵخۆش كرد ئەوە بوو كە عەبدوڵڵا ڕایگەیاندبوو دەچێتە میسر بۆ خوازبێنی كارمن لەدایك و باوكی، لەم بارەیەوە هەیفا لەسەر پەیجی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە زۆر دڵخۆشە بەو هەواڵە و نووسیبووی: سوپاس بۆ خوا كە ئەم جارەش عەبدوڵڵا بالخێیر لەكۆڵ من بۆوە بێ ئەوەی هیچ شتێكی دیكە بدركێنی، بەڵام هەندێك لەكەسە نزیكەكانی بالخیر ڕایانگەیاند كە هەیفا زۆر مەغرور بووە، بۆیە ئەم قسانە دەكات و بەهیچ شێوەیەك شایەنی ئەوە نییە كە بالخێر تەنانەت باسیشی بكات.
Top