كریستینا پێویستی بەپارێزێكی توند هەیە

كریستینا پێویستی بەپارێزێكی توند هەیە
هەر‌چەندە كریستینا ئەگولیرێ توانیویەتی بەهۆی وەرزشەوە چەند كیلۆگرامێك لەكێشی لەدەست بدات، بەڵام پێویستی بەهەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر زیاترە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر بارودۆخی سروشتی خۆی.
لەئەڵقەیەكی تایبەتی بەرنامەی (The Voice) كە كریستینا پێشكەشی كرد، هەست بەقەڵەوی و كێشی زیادەی كریستینا دەكرا، ئەم قەڵەوییەی كریستینا بووە مایەی ڕاكێشانی سەرنجی ئامادەبووان، بۆیە كاتێك ویستی سەما بكات بەو لەشە قورسەوە نەیتوانی بەشێوەیەكی ئاسایی سەما بكات، شایەنی گوتنە كریستینا ئەندامی لیژنەی دادوەران بوو لەبەرنامەی (The Voice) شان بەشانی گۆرانیبێژ ئادەم لیڤین لەتیپی مارۆن فایف.
Top