شهریف قهیران: ئەگەر هونەرمەند نەبومایە یاریزانی تۆپی پێ دەبووم
قەیران هەر سەبارەت بەوەرزش دەڵێ: ئێستاش كاتم هەبێ بەبەردەوام سەیری یارییەكان دەكەم و یارییە خۆشەكان لەدەست خۆم نادەم تەنیا ئەگەر لەسەفەرێك بم یان نەتوانم سەیریان بكەم.
قەیران دەربارەی خۆشەویستیش وتی: بێگومان وەك مرۆڤێك لەژیاندا خۆشەویستیم كردووە، چونكە ژیان بێ خۆشەویستی ئەگەر مەحاڵ نەبێت ئەوا زۆر سەختە، بەڵام تێیدا سەركەوتوو نەبووم، چونكە بێ وەفا دەرچوون بەرامبەرم، بۆیە زۆربەی گۆرانییەكانم ئەوانەی خەمیان پێوە دیار بووە ڕەنگدانەوەی ناخی منن.