تۆم هه‌نكس ده‌بێته‌ كاپتان فلیپس

تۆم هه‌نكس ده‌بێته‌ كاپتان فلیپس
تۆم هه‌نكس رۆڵگێڕان له‌ فیلمی كاپتان فلیپسی ته‌واوكرد و فیلمه‌كه‌ ساڵی داهاتوو ده‌چێته‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "مێهر نیوز"، ئه‌م فیلمه‌ پۆل گرین گراس ده‌ریهێناوه‌و سیناریۆكه‌شیی بیلی رێی نووسیویه‌تیی.

له‌م فیلمه‌دا جیا له‌ هه‌نكس، كه‌سانی وه‌ك؛ كارتین كینه‌ر، مه‌كس مارتینی و جۆن ماگارۆ رۆڵیانگێڕاوه‌.

له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی پۆل گرین گراس ده‌توانین ئاماژه‌ بكه‌ین به‌ فیلمه‌كانی ؛ ئۆڵتیماتۆم بۆڕن، یه‌كشه‌ممه‌ی خه‌ماویی و ناوچه‌ی سه‌وز.

فیلمی كاپتان فلیپس باسی ژیانی كاپتان فلیپس ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی ده‌ریایی سۆمالی جه‌نگاوه‌.
Top