ڤیستیڤاڵی هونه‌ری و رۆشنبیری سالاَنهی په‌روه‌رده‌كان كۆتایى هات
داوى ئه‌وه‌ى بۆماوه‌ى سىَ رۆژكێبركێیهكانى ڤیستیڤاڵى هونه‌رى رۆشنبیرى سالاَنهى قوتابخانه‌كان درێژه‌ى هه‌بوو ، له مه‌راسیمێكى شایستهشداكارهكانى ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش به كۆتایى هات.
به ئاماده‌بوونى به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گشتی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاماده‌بوو، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر ڤیستیڤاڵی هونه‌ری و رۆشنبیری سالاَنهی په‌روه‌رده‌كان له‌هۆڵی چالاَكى هونه‌رى له مهرِاسیمێكى شایسته‌دا كاره‌كانى ئه‌م سىَ رۆژه‌ى كه‌پێك هاتبوو له شیعروتارخوێندنهوه ومۆسیقا وشێوهكارى زیاتر له 444 قوتابى له ده په‌روه‌رده به‌شداریان كردبوو .
له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا كه ماوه‌ی سىَ رۆژى خایند سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ره‌تی و ئاماده‌ییه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به‌شداریان تێدا كردبوو، چه‌ندین تابلۆی جۆراوجۆر نمایشكران كه گوزارشتیان له دونیای ئه‌ندێشه‌ی قوتابیان ده‌كرد له‌دیمه‌نی جوانی سروشت و مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری.له مهرِاسیمهكهشدا قوتابیانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر چه‌ند چالاكییه‌كى مۆسیقایان پێشكه‌شى ئاماده‌بووان كرد ، له‌كۆتایی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌ره‌نجامی قوتابخانه سه‌ركه‌وتووه‌كان راگه‌یاندرا و و خهلاَت و برِوانامهی رێزلێنانیش دابه‌ش به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كان كرا. ئه‌نجامى كۆتایش به‌مشێوه‌ى خواره‌وه بوو.
شیعروتارخوێندنهوه
ئه‌نجامى قوتابخانه بنهرِهتیهكان
1-دیلان فارس سلێمان په‌روه‌رده‌ى شهقلاَوه
2-هاورىَ نه‌جات په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر
3-پارهدانهر كه‌ریم په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر
ئه‌نجامى قوتابخانه ئامادییهكان
1-هاوناز شوكر په‌روه‌رده‌ى خه‌بات
2-ژالچه رزگار په‌روه‌رده‌ى كۆیه
3-لێزان جاسم په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر
مۆسیقا
1-په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر
2-په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه
3-پهورهدهى مه‌خمور
شێوه‌كارى
1-په‌روه‌رده‌ى سۆران
2-په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر
3-په‌روه‌رده‌ى خه‌بات