سكارلێت جۆهانسن لە "پیاوی ئاسنین3" دوور دەكەوێتەوە

سكارلێت جۆهانسن لە
هەرچەندە پێش چەند حەوتوویەك ناوی چەند كەسێك هاتە ئاشكراكردن بۆ بەشداریكردن لە بەشی سێیەمی فیلمی "پیاوی ئاسنین"، یەكێك لە ناوەكان سكارلێت جۆهانسن هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمەریكایییە، بەڵام ئەو رازی نییە بەو رۆڵە و بەشداریكردنی لەو فیلمە بە پاش دەداتەوە.

جۆهانسن گەڕاوەتەوە بۆ بینی رۆڵ جارێكی تر لە فیلمی "بێوەژنی رەش" كە پێش 2 ساڵ بەشی دووەمی دەرچوو، هاوكات ئەو هونەرمەندە دەركەوت لە فیلمی "The Avengers" پێش چەند رۆژێك.

جۆهانسن روونی كردەوە، مێژوو و رابردووی كەسایەتی "بێوەژن" زۆ گرینگە، پێویستە بە تەواوی فیلمەكە پێشكێش بكەم.

ئەو هونەرمەندە ئێستە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ كۆمپانیای "مارفیل" بۆ پێشكێشكردنی فیلمێك كە خۆی پاڵەوانی سەرەكی بێ، نەك بەشێوەیەكی كەسایەتی دەربكەوێ لە كارەكانی تردا.

بەشی سێیەمی فیلمی "پیاوی ئاسنین" لە دەرهێنانی شان بلاك و بەپاڵەوانییەتی رۆبەرت داونی جونیور، جۆینین بالتر و دۆن شیدلە، بڕیارە ئەو فیلمە لە 3 ئایار/مایۆی 2013 بێَتە پێشكێشكردن
Top