هۆزان ئالین حه‌زی له‌ تۆپی سه‌به‌ته‌ و نیسكه‌

هۆزان ئالین حه‌زی له‌ تۆپی سه‌به‌ته‌ و نیسكه‌
چه‌ند رۆژێكه‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان هۆزان ئالین له‌ شاری هه‌ولێره‌ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری .
له‌ پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری گوڵان هۆزان ئالین گوتی: ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌مم نییه‌ سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م، پێشتر چه‌ند جارێكی دیكه‌ هاتوومه‌ و كلیپیشم له‌ كوردستان تۆمار كردووه‌، ئه‌م جاره‌شه‌ به‌ نیازی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ریم له‌ هه‌ولێر و دهۆك.
ئالین كه‌ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه‌ ده‌ڵێ: وه‌رزش زۆر گرنگه‌ بۆ پاراستنی له‌ش وته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام من خۆم زۆر عاشقی وه‌رزشم به‌تایبه‌تی تۆپی باسكه‌ ئێستاش كه‌ ده‌رفه‌تم هه‌بی ئه‌نجامی ده‌ده‌م، ئالین ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رووی له‌ هونه‌ر و گۆرانی نه‌كردبا ئه‌وا بێگومان یه‌كێك ده‌بوو له‌ یاریزانه‌كانی تۆپی پێ.
سه‌باره‌ت به‌ خواردنیش ئالین ده‌ڵێت: من حه‌ز ده‌كه‌م خۆم خواردنه‌كانم ئاماده‌ بكه‌م، زۆریش حه‌ز له‌ دۆڵمه‌ و نیسك ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی نیسك زۆر زۆر حه‌زی لێده‌كه‌م و پێموایه‌ نیسك یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ كۆمه‌ڵگای ره‌سه‌نی كوردی و دیر زه‌مانه‌وه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ خواردنانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر خوانی كوردی بوونی هه‌بووه‌.
Top