لەیلا عەلەوی لە هەڵمەتی فڕەنسایی بەشداری دەكا

لەیلا عەلەوی لە هەڵمەتی فڕەنسایی بەشداری دەكا
هەولێر 29 نیسان/ئەپریل (ئاكانیوز)- لەیلا عەلەوی هونەرمەندی میسر رازی بوو بەشداری لە زنجیرەی "هەڵمەتی فڕەنسایی لەسەر میسر" بكا، هەرچەندە ژمارەیەكی كەم لە نواندنەكانی بینی بوو، ئاماژەی دا، ئەو بەشێوەیەكی جیاوازتر لە هونەرمەندان بیر دەكاتەوە.

لەیلا گوتی، ئەو زنجیرەیە ئەزموونی جیاواز و باشە بە گوێرەی من، گوێ بە ژمارەی نواندنەكان نادەم، بەڵام حەز دەكەم ئەو رۆڵە ببینم و هەستی پێ بكەم كە دەتوانم شتێكی باش پێشكێش بكەم.

هونەرمەندی میسری گوتی، زنجیرەی "الحملە الفرنسیە على مصر" دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموونی تەمەن، هاوكات ئەو زنجیرەیە بۆ سەر ژمارەیەك زمان دێتە وەرگێڕان و بودجەیەكی گەورەی بۆ ئامادە كراوە.

لەیلا لەسەر ئەو زنجیرەیە رازی بوو، ئێستە لە گفتوگۆیە لەگەڵ دەرهێنەری توونسی شەوقی مەجری.
Top