(ستیوارت) به‌ شۆخترین خانمی جیهان دیاری كرا

(ستیوارت) به‌ شۆخترین خانمی جیهان دیاری كرا
بە پێی ڕاپرسی گۆڤاری (گیلمور) پاڵەوانی زنجیره‌ فیلمی ،(The Twilight) ، ئه‌كته‌ری شۆخی ئه‌مه‌ریكایی (كرستین ستیوارد ) ڕیزبەندی یەكەمی شۆخترین ئافرەتانی جیهانی بەدەست هێنا.

له‌ ڕاپرسییه‌كه‌دا كه‌ زیاتر له‌ 600 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه‌، (ستیوارت)ـی شۆخ به‌ سه‌ره‌نجڕاكێشترین و جوانترین خانمی جیهان دیاری كراوه‌.

هەریەك لە ( ئیما واتسۆن)ـی پاڵەوانی زنجیرە فیلمی (هاری پۆتەر) لە ڕیزبەندی دووەم ودیزاینەری جلوبەرگی بەتوانای بریتانی (فیكتۆریا بێكهام) لە ڕیزبەندی سێهەم و شاژنە(كەیت میدڵتۆن) خێزانی شازادە (ولیام) لە ریزبەندی چوارەمدا ده‌ستنیشان كراون.

هەروەك هەریەك لە گۆرانیبێژ (فلورنیس ویلش) لە ڕیزبەندی پێنجەم و (میشیل ولیامز) شەشەم و (بلاك لایفی) حەوتەم و (شیریل كویل ) ڕیزبەندی هەشتەم و پێشكەشكاری بەرنامەی تەلەفزیۆنی (ئۆلیفیا) نۆیەم و لە كۆتایشدا گۆرانی بێژی بەناوبانگی ئەمەریكی (ریهانە) لە ڕیزبەندی دەیەم هات.

جێی باسە ساڵانە ڕاپرسییه‌كی زۆر له‌باره‌ی نازناوی جوانترین خانمی ساڵه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ناودارترینیان ئه‌م ڕاپرسییه‌یه‌ كه‌ (گیلمۆر) ئه‌نجامی ده‌دات.

هه‌روه‌ك ئه‌مه‌یش جاری چواره‌مینه‌ كه‌ (ستیوارت) له‌ چوار ڕاپرسی جیاوازدا ئه‌م نازناوه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت
Top