ئه‌نجلینا جۆلی ده‌بێته هاووڵاتی فه‌خری بۆسنیا
ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی له سه‌راییڤۆ به كۆی ده‌نگ برِیاریدا كه ره‌گه‌زنامه‌ی بۆسنی به ئه‌نجلینا ببه‌خشێت و له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نجلینا به فیلمی(End The Land of Blood Honey End) به‌شدارییه‌كی زۆری كرد له پاراستنی راستییه‌كان ده‌رباره‌ی جه‌نگی بۆسنیا و سه‌راییڤۆ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجلینا باگهێشت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی سه‌راییڤۆ بكات بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا.
شایه‌نی باسه ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه پێشكه‌ش به كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كرێت كه به‌شداری كردبێت له پته‌و كردنی دیموكراسییه‌ت و كاروباری مرۆڤایه‌تی.