زۆری نەمابوو چاوی (پاچینۆ) كوێر بێت

زۆری نەمابوو چاوی (پاچینۆ) كوێر بێت
لەو كاتەدا كە ئەكتەری ئەمەریكایی (ئال پاچینۆ لە شاری لۆس ئانجلس،) خەریكی كاری وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی بوو، لە ڕووداوێكدا چیی وای نەمابوو چاوی چەپەی لەدەست بدات.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی "نیویۆرك پۆست"، تیمی فریاگوزاری بە زووترین كات بە هانای (پاچینۆ)ـەوە چوون. كاتێك لە گرتەیەكی فیلمی (ستاند ئەپ گایز)ـدا كە لەگەڵ (كریستۆڤەر واڵكن) بە دەمانچە شەڕیان دەكرد و لە ڕووداوێكی چاوەڕواننەكراودا چاوی چەپەی بریندار بوو.

رووداوەكەیش ئەوەندە مەترسیدار بوو، كە تیمەكانی فریاگوزاری لە لە شوێنی ڕووداوەكە چارەسەریان كرد و كاتی ئەوەیان نەبوو بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و هەروەها (ئال پاچینۆ)ـیش ئازارێكی زۆری هەبوو.

جێی خۆیەتی ئاماژە بەوەیش بكەین، كە بڕیار وایە ساڵی داهاتوو ئەم فیلمە لە سینماكاندا نەمایش بكرێت، كە باس لە دوو پیرەمێردی سەرەڕۆ دەكەن، كە هەردووكیان هەوڵ دەدەن كارەكانی ئەو مایایە كە تێیدان بۆ خۆیان ڕابكێشن پێش ئەوەی یەكێكیان هەوڵی كۆشتنی ئەوەكەی دیكە بدات
Top