جنیڤەر لوف خراپترین ئەكتەرە

جنیڤەر لوف خراپترین ئەكتەرە
جنیڤەر لۆفی ئەكتەری ئەمریكی ڕایگەیاند كە وا ڕاهاتووە جلوبەرگی تەسك لەبەر بكات، هەروەها چەكێكی تریش بەكار دەهێنێت بۆ ڕاكێشانی سەرنجی پیاوان ئەویش بریتییە لەبڵاوكردنەوەی پۆدرەی فانیلا لەسەر لەشی.
لەم بارەیەوە جنیڤەر بەگۆڤاری (یو ئێس)ی هەفتانەی ڕاگەیاند: هەمیشە لەجانتاكەم پۆدرە هەیە بۆ ئەوەی بەكاری بهێنم بەتایبەتی لەناوچەی مل، چونكە دەبێتە هۆی ڕاكێشانی سەرنجی پیاوان، بەڵگەشم ئەوەیە جارێكیان بەكارم هێنا چوار كەس هاتنە لام و سەرسامی خۆیان بەبۆنەكەی دەربڕی.
شایەنی وتنە جنیڤەر لۆف نازناوی خراپترین ئەكتەری ئافرەتی بەدەستهێنا لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا بەگوێرەی ماڵپەرێكی گاڵتەئامێزی ئەمریكی كە تایبەتە بەهەڵسەنگاندنی فیلمە سینەماییەكان.
Top