حەنان توندڕۆكان توندتر دەكات.
چەند گەنجێكی سەر بەڕەوتە توندڕۆكانی میسر داوایان كرد كە حەنان بایكۆت بكرێت دوای ئەوەی ڕایگەیاند كە فێرە گرنگترین لایەنە ناوخۆكانی ژیانی قیبتیە ئەرسەدۆكسەكان بووە كە تەنیا خودی قیبتیەكان دەیزانن بۆ ئەوەی كەسێتیەكی قیبتی پێشكەش بكات جیاواز لەوەی تا ئێستا لەدرامای میسریدا پێشكەش كراوە، ئەم لێدوانانەی حەنان تورك وایكرد كە ڕووبەڕووی هێڕشێكی توندی توندڕۆكانی میسر ببێتەوە و چەندین پرسیاری گاڵتەئامێزیان ئاڕاستەی كرد، تەنانەت هەندێكیان ڕایانگەیاندووە كە حیجابەكەی بۆ هەڵخەڵەتاندنە.
لەلایەن خۆیەوە حەنان تورك سەرسوڕمانی خۆی لەم هێڕشە دەربڕی و ڕایگەیاند: بەر لەوەی بەم ڕۆڵە ڕازی بم ڕاوێژم بەموفتی میسر كردووە، ئینجا ڕازی بووە، كارەكەش پرۆژەیەكی نیشتمانیە باس لەفیتنەی تائیفەگەری دەكات لەمیسر، هەروەها جلوبەرگەكانیشی كاریگەری نابێت لەسەر حیجابەكەی.